سەرکەوتنی "ئەفسانە حیسامی فەر" خانمە شاخەوانێکی ئێرانی بۆ سەر لووتکەی "ئاناپورنا"

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوان ئەفسانە حیسامی فەر


Apr 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەفسانە حیسامی فەر خانمە شاخەوانێکی ئێرانی و یەکێک لە باشترین شاخەوانەکانی وڵاتی ئێران، توانیویەتی بەسەر لووتکەی "ئاناپورنا"ٚ بە بڵندایی نزیکەی 8091 مەترەوە سەرکەوێت.

 

لووتکەی "ئاناپورنا" لەسەر شاخەکانی هیمالیای وڵاتی "نێپال"دا بوونی هەیە و سەرکەوتن لەو شاخەوە کارێکی پڕمەترسی و هەروەها پڕبایەخ و گرنگیشە.

 

خاتوو ئەفسانە حیسامی فەر لەو شاخەشەوە سەرکەوت تاکوو هەژماری سەرکەوتنەکانی لە شاخە بڵندەکانەوە کە هەموویان زیاتر لە 8 هەزار مەتر دەبن، بگاتە 5 لووتکەی زۆر بەرز.

 

فیدراسیۆنی شاخەوانی ئێران و هەڵچوونە وەرزشییەکان، پیرۆزبایی ئەو سەرکەفتنە گرنگە دەکات لەو خاتوونە ئێرانییە و هیوای سەرکەوتنی زۆرتری هەیە بۆ ئەوخانمە شاخەوانە.