سەردانی کردنی بەرکەوتووان لەلایەن تیمی گەرۆکی نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی بۆ شاری سلێمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە چەکی کیمیایی ئازاد موستەفا


Apr 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی  هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، سەردانی کردنی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لەلایەن تیمی گەرۆکی نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، بۆ شاری سلێمانی .جیا لە پارێزگای هەڵەبجە چەندین بەرکەوتوەی چەکی کیمیایی هەن کە لە شارو شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستاندان و پێشتر سەردانی نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانیان کردووە.

وتیشی،  لە ئێستا دا بەهۆی دووری ڕێگەو هەروەها هەندێکیان بەهۆی پێویستییان بە بەکارهێنانی ئۆکسجینی بەردەوام ناتوانن سەردانی نەخۆشخانەکەمان بکەن.هەروەک چۆن ئەم تیمە کە لە پزیشک و پەرستار و چارەسەرکاری دەروونی پێکهاتووە سەردانی نەخۆشەکانی ناو پارێزگای هەڵەبجە دەکات .

رونیشیکردەوە، بەهەمان شێوە ئەم بەرکەوتووانەش پشتگوێ نەخراون و بەردەوام سەردانییان دەکرێت و ئەو دەرمانانەی کە پێوسیتییان پێیەتی پێیان دەگەیەنرێت و پشکنینی پێویستییشیان بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە  باری تەندروستیان ، لە رابردوشدا ئەوانەیان کە پێویستییان بە جیهازی دروستکردنی ئۆکسجین هەبووە لەلایەن هەمان تیمەوە بۆیان دابینکراوە.

کامەران کەریم