وەزیری دادی عێراق: سەرۆك وەزیران لیژنەیەكی لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی پێكهێنا

(0) / / عراق / زایەڵە داد خالد شوانی کوردستان


Apr 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - خالد شوانی وەزیری داد  ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران لیژنەیەكی لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی پێكهێناوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هیچ كەسێكی غائیب لە دەزگاكانی چاكسازیدا نەبووە.

شوانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "محمد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران لە مێژە لیژنەیەكی پێكهێناوە بە مەبەستی ئامادەكردنی ڕەشنووسی یاسای لێبوردنی گشتی"، ئاماژەی بەوەشكرد، "كاتێك تەواو بوو، دەبێتە یاسای لێبوردنی گشتی ودەستكەوتێك بۆ هەموو ئەو قەوارە سیاسیانەی سەر بە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتن”.

سەبارەت بە بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ، شوانی ڕایگەیاند، "وەزارەتی داد ئەو دەزگایە پەیوەندیدارە بە وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە مافەكانی مرۆڤ، عێراقیش بەشێكە لە ڕێككەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ".

جەختیشی كردەوە، "هیچ كەسێكی دیارنەماو لە بەشەكانی چاكسازییەكانی وەزارەتی داددا نییە، بەوپێیەی هەموو ئەوانەی لەو بەڕێوەبەرایانە دادەنرێن بەشێوەیەكی بنچینەیی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقیەوە بەڕێوەدەبرێن، بەبێ ئەوەی هیچ سەرپێچی و بێ سەروشوێنكردنی زۆرەملێ لە زیندانەكانماندا ڕووبدات".