لەبارەی پەککەوتنی دەنگدانی گشتی هۆشداری دەدرێت

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە هەڵبژاردن هۆگر چەتۆ


1 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەگەر کۆمیسیۆن پێشێلکارییەکان بنبڕ نەکات دۆخی دەنگدانی گشتی لەدەست دەردەچێت.

هۆگر چەتۆ، رێکخەری تۆڕی شەمس بۆ میدیای پارتی وتی: "تائێستا هیچ حاڵەتێکی وا رووینەداوە کە وابکات پڕۆسەکە پەکی بکەوێت، کەمکردنەوەی ژمارەی دەنگدەران لە وێستگەکان وایکردووە پڕۆسەکە خێراتر بێت."

وتیشی:  "ئەوانەی دەچنە بازنەی پێشێلکاری، تائێستا 61 حاڵەتمان تۆمارکردووە، لە بردنە ژوورەوەی مۆبایل و هەوڵدان بۆ تۆماری دەنگ."

ڕاشیگەیاند: "ئێمە ئەوانەمان بە بەڵگەی وێنە لەلایە و هاوئاهەنگیشمان لەگەڵ کۆمیسیۆن هەیە، ئەو قسانەی دەیکەم هەموویمان بۆ کۆمیسیۆن ناردووە، لە هەندێک شوێن کۆمیسیۆن دەستبەجێ هاتوون بۆ چارەسەری کێشەکان."

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: ئەگەر لەم دەنگدانەی تایبەت کۆمیسیۆن نەتوانێت پێشێلکارییەکان بنبڕ بکات و کۆنتڕۆڵیان نەکات، لە دەنگدانی گشتیی دۆخەکەی لەدەست دەردەچێت، ئینجا ئاشکرا کردنی دەنگ هێڵی سوورە و وادەکات سەرجەم دەنگی ئەو بنکەیە هەڵبوەشێندرێتەوە."

کامەران کەریم