دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی شەفافانە بەڕێوەدەچێێت

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە یەکێتی هەڵەبجە


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی لیستی یەکێتی لە هەڵەبجە  ڕایگەیاند: دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی شەفافانە بەڕێوەدەچێێت.

بەرزان عوسمان هەڵەبجەیی  سەرۆکی لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لەهەڵەبجە بەشێوەیەکی شەفاف دور لەهیچ کێشەو گرفتێک بەڕێوە دەچێت، ئەوبابەتەی لەبەردەم یەکێک لەقوتابخانەکان کەبنکەی دەنگدانە هەیە ،تەداخول کردنی کیانێکی سیاسییە ، کەخۆی کردووە بەخاوەنی وەزعەکە، ئەیەوێ لەوشوێنە دەوری هێزی ئەمنی ببینێ ،بۆیە لەو شوێنە وەڵامی ئەدرێتەوە.

ناوبراو وتیشی، هیچ لەئارادا نیە، ئێمە دەنگمانداوە بەشەفافانەو بەبێ زۆر لێکردن ، خەڵک ئازادە دەنگ بەکێ ئەدا .


کامەران کەریم