نوسینگەی سودانیی:  ئەو هەواڵانەی لەبارەی گۆڕانكاری لە پۆستە باڵا ئیدارییەكانی وڵات بڵاودەكرێنەوە، دوورن لە راستییەوە

(0) / / عراق / زایەڵە سودانی پۆستەباڵاکان


Apr 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە،  ئەو هەواڵانەی لەبارەی گۆڕانكاری لە پۆستە باڵا ئیدارییەكانی وڵات بڵاودەكرێنەوە، دوورن لە راستییەوە. 

 ئەم هەواڵانە لە سایتەكانەوە بە ئامانجی چەواشەكردنی رایگشتی بڵاودەكرێنەوە. 

ئەگەر بڕیارێك هەبێت لەبارەی رێوشوێن یاخود بڕیارێكەوە كە تایبەت بێت بە  كاری حكومەت، بەوپەڕی روونیی‌و شەفافیەتەوە لە پێگەی فەرمی راگەیاندنەوە بڵاودەكرێتەوە.

کامەران کەریم