قارەمانیی زۆرانبازە ڕووسیەکان لە پێشبڕکێیەکانی ئەورووپا

(0) / / ورزش / زایەڵە قارەمانی ئەرووپا کوردستان


Apr 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  وەرزشوانانی وەرزشی زۆران و خەڵکی ڕووسیا پاش گۆڕینی ڕاژێری خۆیان توانیویانە بەشداری پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئەورووپا بکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری چمپیوناتی ڕووسیا، دائون کورولیف قارەمانی دوو خولی زۆرانی ئازادی ڕووسیا کە ئێستاکە وەکوو نوێنەری تیپی یوونان دێتە ئەژمار، له پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئەورووپای 2023 کە لە ڕێکەوتی 17 تا 23 ئاڤریل لە زاگرابی کرواتی بەڕیوەچوو لە کێشی 86 کیلۆگرامدا مەداڵی زێڕی بەدەستهێنا.

کورولیف لە پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئەورووپا لە ساڵی 2017دا وکوو بەشێک لە تیپی نەتەوەیی ڕووسیا مەداڵی زێڕی بەدەست هێنابوو. ناوبراو پێش لە دەسپێکی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئەورووپای 2023 یاریکردن بۆ تیپی یونانی هەڵبژارد.

هەروەها وەرزشوانێکی دیکەی ڕووسیا بە نێو زلیمخان ئاباکارۆف و خاوەن مەداڵی بۆڕۆنزی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ڕووسیا ئێستاکە وەکوو نوێنەری وڵاتی ئاڵبانی یاری دەکات و هەروەها یاریزانێکی دیکەش بەنێوی عوسمان نورماگۆمدۆف بۆ تیپی نەتەوەیی ئازەربایجان مەداڵی هێناوە.

ئاباکارۆف لە کێشی 61 کیلۆگرامدا و لە زۆرانی ئازاددا بوو بە خاوەن مەداڵی زێو و نورماگۆمدۆفیش لە کێشی 92 کیلۆگرامدا مەدڵی زێڕی بەدەست هێناوە.