سەرکردەیەکی  یەکێتی :گرفتەکان لەگەڵ پارتی ستراتیجین

(0) / / کردستان / زایەڵە پارتی یەکێتی


Apr 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرکردەیەکی  یەکێتی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە گرفتەکانی حیزبەکەی لەگەڵ پارتی ستراتیجین

بێستون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،نوسەرێک نوسیبووی یەکێتی و پارتی  لەڕووی ستراتیجەوە گرفتیان نیە،  بەڵام ئەو گۆتەیە ڕاست نیە. بەڵکوگرفتەکان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان پارتی دا ستراتیجین بەجۆرێک کە لەسەر تێگەیشتن لە کوردایەتی ڕاستەقینە و کوردایەتی شکڵیی و فەلسەفەی حوکمدارێتی و تێگەیشتنی بابەتە چینایەتیەکان ناکۆکی ڕەگوڕیشەییمان هەیە ، بەڵام دەکرێت بەشێوازی پارچە پارچە و بەپێی پێویستیەکانی ڕۆژگار مامەڵە  لەگەڵ کۆی گرفتەکاندا بکرێت.

کامەران کەریم