وەزارەتی تەندرووستی عێراق لە هەڵەبجەن

(0) / / کردستان / زایەڵە عێراق تەندروستی هەڵەبجە


Apr 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - د ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، وەفدێکی وەزارەتی تەندرووستی عێراق بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکانی تووشبوون بە هەوکردنی پەردەی مێشک  سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجەیان کردوو لەلایەن د. ئازاد مستەفا بەڕێوەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجەوە پێشوازیان لێکرا.
 
وتیشی،  ‎دواتر پێکەوە قاوشەکانی تووشبوانیان لەنەخۆشخانەی منداڵان بەسەرکردەوە و چەند سامپڵێک لە نەخۆشەکان وەرگیران بۆ  لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکان.
‎دواتر سەردانی نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە نەخۆشیە گواستراوەکانیان کردو ئامادەکاریەکانیان بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەکە تاوتوێ کرد .
 
کامەران کەریم