سەمیر هەوارمی:  ئەگەر گرفتی دارایی سلێمانی چارەسەر نەکرا بە هیواین لەگەڵ بەغداد بگەینە رێککەوتن

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی سەمیر هەورامی بەغدا گەنم


Apr 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند،زیاتر لە ساڵێکە ئێمە گرفتی سیولەمان لە سلێمانی هەیە.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر گرفتی دارایی قسەی کردووە.یەکێک لە گرفتەکانی نێوان تیمی وەزاری پارتی و تیمی وەزاری یەکێتی بابەتی چارەسەرکردنی بابەتی دارایی دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەرین و گەرمیانە.

گوتیشی، بە هیواین گرفتەکە چارەسەر بکەین بەڵام تا ئێستا وەڵامێکی وامان وەرنەگرتووە بۆ چارەسەری گرفتەکە.لە مانگی 11ی پارەوە پلانی چارەسەرمان خستووەتە بەردەم تیمی وەزاری پارتی بەڵام وەڵاممان وەرنەگرتووەتەوە.لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ تیمی ئەنجومەنی وەزیران و تیمی مەکتەبی سیاسی پارتی تاوتوێی ئەو پرسەمان کردووەو داوای وەڵاممان کردووە.

هێمای  بەوەشکرد،ئەگەر ئەو گرفتەی سلێمانی چارەسەرنەکرا بەهیواین لەگەڵ بەغداد بگەینە رێککەوتن، تا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە ئیدارەی مالی سلێمانی بدرێت.

کامەران کەریم