حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوهەوا ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرماش دادەبەزن

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان گەرما


Apr 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ (شەممە) شەپۆلێکی نوێی باران بارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن". 

 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەراستەوە ھاتنی برێک شێ ئەمڕۆ لە کاتەکانی بەرەبەیانەوە حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوھەوا لە سنوری پارێزگای دھۆکەوە دەستپێدەکات و لە سەنتەری پارێزگا ئەگەری نمە باران و لە ناوچە شاخاویەکاندا ئەگەری تاوە باران و ھەورە بروسکە دەبێت". 

 

ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتەکانی نیوەرۆدا ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین و سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەگرێتەوە بەھەمان شێوە لە نمە بارانەوە بۆ تاوە بارانی کورت خایەن و ھەورە بروسکە لەم ناوچانەشدا کاریگەری دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکاندا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت. 

 

دەربارەی پلەکانی گەرماش ئاراس جەبار ئاماژە بەوە دەکات، پلەکانی گەرما سێ تا چوار پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە، خێرای با زۆربەی کاتەکان مامناوەند و چالاک دەبێت (١٥ - ٣٥)کم ئاراستەکەشی لە گۆڕاندا دەبێت.