قـائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان سزای ٣کافتریا و ١ شوێنی بلیاردکردن دەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی دەربەندیخان


May 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لـەسـەر ڕاسـپاردەی قـائیمقامی قـەزای دەربـەنـدیخـان کـاتژمـێـر (١) ی شـەوی(٢٠٢٣/٥/١) لیژنە هـاوبـەشـەکانی قائیمقامیەتی دەربـەندیخان سەردانی سـەرجەم کافتریا و بلیاردەکانی ناو قەزای دەربەندیخان یان کرد، بـەمـەبـەستی پابـەنـدبوون بـە داخستـن یان لـە کاتژمـێر (١) ی شـــەو.

لە سەردانەکەدا هەریەک لە(کافتریای شەوانی دەربەندیخان،کافتریای پڵەس، کافتریای کلتوری دەربەندیخان،بلیاردی سپۆڕت) بـەهـۆی پـابەندنەبــوون بە کـاتی دیاریکراو بـۆ داخستنیان لەسەر بــڕیاری قائیمقامی دەربەندیخان سەرجەمیان بـە سزای پـێبژاردن (غەرامەکردن) سزادران.

لەکاتی هەبوونی سکاڵا یاخود پێدانی زانیاری  پەیوەندی بە کاری لیژنەکەوە هەبێت دەتوانن ڕاستەوخۆ سەرۆکی لیژنەکە ئاگاداربکەن بەم ژمارە مۆبایلە (07702439838) .

کامەران کەریم