ئەگەری ئامادەبوونی جوکوڤیچ لە تێنیسی ئازادی ئەمریکا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەمریکا وەرزش


May 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ نواک جوکوڤیچ دەتوانێت بەشداری پێشبڕکێیەکانی گرەندسلیمی 2023 ئەمریکا بکات.

 

نواک جوکوڤیچ تێنیسۆری ژمارە یەکی جیهان دەتوانێت بەشداری پێشبڕکێیەکانی ئازادی ساڵی 2023ی ئەمریکا بکات. گوتارنامەی نوێ کوشکی سپی ئیزنی بەشداری پێشبڕکێیەکانی لەسەر خاکی ئەمریکا بەو وەرزشوانانە داوە کە دەرزی دژە ڤایرۆسی کڕۆنایان نەکوتاوە.

 

کۆشکی سپی لە گوتارنامەیەکدا ڕایگەیاند هەموو یاساکانی دەرزیکوتانی مەژبووری بۆ خەڵکی بیانی کە دێنە سەر خاکی ئەمریکا، لە کۆتایی ڕۆژی 11 مانگی مەی ساڵی 2023 موڵغا دەکاتەوە.

 

دەستووری دەرزی کوتان لە ساڵی 2021دا لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا وەکوو یاسا پەسند کرا، هەر بۆیە نواک جوکوڤیچ بە مەژبووری هەموو پێشبڕکێیەکانی چەن وەرزی ڕابردووی، کەوا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچوو لەدەستدەرچوون.

 

تێنیسی ئازادی ئەمریکا لە 28ی مانگی ئاگۆست تا 10ی مانگی سیبتەمبێری ساڵی 2023 بەڕێوەدەچێت. شایانی ئاماژەیە جوکوڤیچی 35 ساڵان سێجار قارەمانی پێشبڕکێیەکانی ئازادی ئەمریکای بەدەستهێناوە.