زیاتر له تۆنێك خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌ك لە سلێمانی له‌ناوده‌برێت
/
کردستان
/
زایەڵە
شمەک
سلێمانی
تەندروستی
زایەڵە - به‌هۆی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، له دو رۆژی رابردودا قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له تۆنێك خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كی له‌ناوبردوه.
گۆران حه‌مه ئه‌مین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن له قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییه‌كان و پشكنینه‌كانیان، له‌دو رۆژی رابردودا ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له تۆنێك و (150) كیلۆگرام خواردن و خواردنه‌وه و كاڵاوشمه‌كی دیكه‌ی خراپبودا گیراوه، کەشیاوی خواردن و بەکارهێنان نەبوون.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و خوارده‌مه‌نیی و كاڵاوشمه‌كانه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: