مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: خۆشحاڵین بە کەشی ئەرێنیی نێوخۆی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی کوردستان


May 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبووەوە و "دیدگای یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەكان" لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی لەبارەوە كرا، مەکتەبی سیاسی خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە کەشی ئەرێنیی ناوخۆی کوردستان. 

 

دوای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی شەممە، 13-5-2023، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە گوتی، "رەوشی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق هەڵسەنگێندرا و دیدگای یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەكان، گفتوگۆی لەبارەوە كرا".

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "مەکتەبی سیاسیی یەکێتی خۆشحاڵی خۆی بەو كەشە ئەرێنییە ناوخۆییەی كوردستان و پەرۆشیی لایەنەكانی كوردستان و دۆستەكانی گەلەكەمان بۆ دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتمانی و یەكخستنی تواناكان دەربڕی و، هیوای خواست حوكمڕانی و سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی گەشەكردنی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت".