ئەردۆغان: "سوپاس بۆ خوا بەشێوەیەکی دیموکراسییانە پڕۆسەی هەڵبژاردن لە وڵاتەکەماندا کۆتاییهات"

(0) / / ترکیه / زایەڵە ئەردۆغان


May 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا،  وێڕای ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ "ئێستا کاتی ئەوەیە وەک هەمیشە ئاگاداری سندوقەکانی دەنگدان بین و تا یەکلاییبوونەوەی ئەنجامەکان بەردەوامبین لە پاراستنی ئیرادەی گەلەکەمان".
 ئەردۆغان رایگەیاند،"ئێستا کاتی ئەوەیە وەک هەمیشە ئاگاداری سندوقەکانی دەنگدان بین و تا یەکلاییبوونەوەی ئەنجامەکان، بەردەوامبین لە پاراستنی ئیرادەی گەلەکەمان".

ئەردۆغان لە دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە:

"هاوڕێیان و هاوڕێبازانی قەدرگرانم، سوپاس بۆ خوا بەشێوەیەکی دیموکراسییانە پڕۆسەی هەڵبژاردن لە وڵاتەکەماندا کۆتاییهات. ئێستا کاتی ئەوەیە وەک هەمیشە ئاگاداری سندوقەکانی دەنگدان بین و تا یەکلاییبوونەوەی ئەنجامەکان، بەردەوامبین لە پاراستنی ئیرادەی گەلەکەمان".