بەهەوڵی سەرۆکی یەکێتی هەڵەبجە سەوزتر دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە یەکێتی


May 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەچوارچێوەى پرۆژەی ئاشتکردنەوەى سلێمانی و سەوزکردنی کوردستاندا، هەڵمەتی نیشتمانی روواندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی  نیشتمانیی کوردستان بەردەوامە و رۆژی دووشەممە ١٥/٥/٢٠٢٣ نەمام ڕوواندن لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکرد. 

حسێن حەمە کەریم نوێنەری نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بەمەبەستی خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و زیادکردنی رووبەری سەوزایی و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەبار، ئەمڕۆ هەڵمەتەکە لەنێو دارستانی گوڵان سەر بەبەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو. 

وتیشی، لەسەر ئاستی پارێزگاکە پێشوازییەکی باشی لێکرا و بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حزبی و حکومی و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و مامۆستایانی زانکۆ و خەمخۆرانی ژینگە و دارستان بەڕێوەچوو.

کامەران کەریم