سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان: هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێم نییه
/
کردستان
/
زایەڵە
نەوت
هەرێم
زایەڵە - سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، دووشه‌ممەشەو رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌واڵێكی میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكرده‌وه كه گوایه سودانی داوای له نێچیرڤان بارزانی كردوه ورده‌كاریی گرێبه‌ستی نه‌وتی هه‌رێم ئاشكرا بكات، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه: چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان بڵاویانکرده‌وه‌ته‌وه گوایه کۆتاییی هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوایه‌کی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێیه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان!
"لێره‌وه ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه که سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که هه‌ڵبه‌ستراو و دووره له ڕاستی. نه هیچ کۆبوونه‌وه و داوایه‌کی وا کراوه، نه هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه." سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم وای وتوه.
تێبينيێك بنێرە: