شەقامی دوو سایدی جوتیاران کارکردن تێیدا بەردەوامە

(0) / / کردستان / زایەڵە شەقام جوتیاران کریپستۆن


May 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شارەوانی  کەلار ڕایگەیاند،کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی دووسایدی جوتیاران بەردەوامە ئەمڕۆش کار لە بڕگەی دانانی (کریپستۆن) لەشەقامەکە ئەنجامدرا.

 شەقامەکە بەدرێژای (٨٤٠)مەتر لەگەڕەکی جوتیاران تا شەقامی پشتێنەی کەلار و بەشێکی دیکەی پڕۆژەکەش بەستنەوەی شەقامی بەردەم مزگەوتی سەردار بەگی جاف بە شەقامی جوتیارانەوە بەدرێژای (٤٢٠) مەتر و بەپانی (٣٠) مەتر  بەشێوەی دووساید.

لە پڕۆژەکەدا شۆستە و ئاوەڕۆ و ئاوەڕی ماڵان و باراناو و دروستکردنی ناوەندی شەقام بەشێک دەبێت لە بڕگەکانی پڕۆژەکە.

کامەران کەریم