گرتەنبەری رێکارەکانی ئامادەکردنی رەشنوسی دەستەبەری ئاسایشی سنوری نێوان عێراق و ئێران

(0) / / کردستان / زایەڵە عێراق ئێران ئەعرەجی


May 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە ئامانجی بەشداربون لە کۆبونەوەی ئامادەکاری دەستبەرکردنی ئاسایشی سنوری نێوان عێراق و ئێران گەیشتە شاری هەولێر
نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، قاسم ئەعرەجی بە ئامانجی گرتەنبەری رێکارەکانی ئامادەکردنی رەشنوسی دەستەبەری ئاسایشی سنوری نێوان عێراق و ئێران گەیشتە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر و سلێمانی پێشوازییان لە ئەعرەجی کردوە. 
ئاماژەی بەوەشکردوە، فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنور راپۆرتێکی لەبارەی گرتنەبەری رێکارەکان کە وەزارەتی ناوخۆ گرتونییەتەبەر بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوری نێوان عێراق و ئێران بەدرێژایی هەزار و 493 کیلۆمەتر خستەڕو.