نێچيرڤان بارزانى هیوای سەرکەوتنی له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيدا بۆ ئەردۆغان خواست
/
کردستان
/
زایەڵە
ئەردۆغان
بارزانی
زایەڵە - نێچيرڤان بارزانى بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنی پارتی داد و گەشەپێدانی لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد و هیوای سەرکەوتنیشی له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيدا بۆ خواست.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێواره‌ى چوارشه‌ممه، 2023/5/17، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆمارى توركيا به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيادا، "به گه‌رمى" پيرۆزبايى لێکردووە و هيواى سه‌ركه‌وتنى له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيدا بۆ خواستووە.
لە بەشێکی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "نێچيرڤان بارزانى دووپاتیكرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا ده‌ڕوانێت و خۆشحاڵى به سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ديموكراسى و رێكوپێكى و ئاراميى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و رێژه‌ى به‌رزى به‌شدارى له ده‌نگداندا ده‌ربڕى."
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا کە رۆژی 14ی ئایار بەڕێوەچوو، هیچ کام لە بەربژێرەکانی سەرۆککۆماری تورکیا نیوە کۆ یەکی دەنگەکانیان بەدەستنهێنا و بەمەش بۆ یەکەمجار لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی تورکیادا، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بچێتە گەڕی دووەم.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچێرڤان بارزانی "بڕوا و گه‌شبينيى خۆى به سه‌ركه‌وتنى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمارى توركيادا نيشان دا، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنى به‌ڕێزيانى به گرنگ و پێويست بۆ گه‌لى توركيا و ئێستا و قۆناخى داهاتوو له قه‌ڵه‌م دا."
هەر بەپێی ئەو راگەیێندراوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سوپاس و پێزانينى خۆى و ئاكپارتى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕیوە و جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوەندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکایەتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە، بەهۆی سەرکەوتنی پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا.
لە هەژماری فەرمیی تویتەری سەرۆکایەتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە تورکیا، ژمارەیەک سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن پەیوەندییان بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کردووە و پیرۆزباییان لێکردووە.
لە تویتەکەدا هاتووە: "هەریەک لە شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەر، محەممەد بن زاید ئالنهەییان، سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکی هەنگاریا، ئەنوەر ئیبراهیم، سەرۆکوەزیرانی مالیزیا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردی عێراق، بە تەلەفۆن قسەیان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کردووە."
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا هاتووە: "سەرۆکەکان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیاندا هیوای سەرکەوتنیان بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان خواستووە لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکە و هیوایان خواستووە هەڵبژاردنەکان ببنە مایەی خێر بۆ گەلی تورکیا."
تێبينيێك بنێرە: