ناوه‌ندی بازرگانی ئێران له سلێمانی دەکرێتەوە
(0) /
بڕیارە کۆتایی خاکەلێوەی ساڵی داهاتووی هەتاوی ناوه‌ندی بازرگانی ئێران له سلێمانی بکرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، به‌ڕێوبه‌ری گشتی نوسینگه‌ی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقای فه‌رمانگه‌ی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێران، گوتی: له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كانی فه‌رمانگه‌ی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێران ده‌رباره‌ی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی بازرگانی له بازاره‌كانی جێی ئامانج، ناوه‌ندی بازرگانی ئێران له سلێمانی له كۆتایی خاکەلێوەی 1400 كۆچی هه‌تاوی ده‌كرێته‌وه.
فه‌رزاد پیلته‌ن رایگه‌یاند كه بڕیاره ئه‌م ناوه‌نده له بینایه‌ك به رووبه‌ری نزیكه‌ی 6 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه له چوار نهۆم له ناوه‌ندی شاری سلێمانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر ببێت.
گوتیشی: كۆمپانیای "ئێر ره‌سانه" وه‌ك جێبه‌جێكاری ناوه‌ندی ناوبراو، ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی فه‌رمانگه‌ی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێرانی وه‌رگرتووه و مۆڵه‌تپێدانی سه‌ره‌تایی ئه‌و ناوه‌نده خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
پیلته‌ن له درێژه‌ی قسه‌كانی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌م ناوه‌نده‌دا بواری چالاكی بۆ 100 كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن له رێی به‌كرێ گرتنی پانتایی بۆ دانانی نوسینگه یاخود خستنه‌ڕووی به‌رهه‌مه‌كان به نرخی زۆر گونجاو بوونی هه‌یه. ئه‌م ناوه‌نده هه‌روه‌ها له ژێر چاودێری فه‌رمانگه‌ی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێران سه‌ره‌ڕای پێشبینی پانتایی گونجاو، خزمه‌تگوزاری راوێژكاری بازرگانی و ماركێتینگ، یارمه‌تی ته‌كنۆلۆجی و یاسایی پێشكه‌ش به به‌شداربووان ده‌كات.
شایانی باسه خوازیاران له چواچێوه‌ی گرێبه‌ستی 3 مانگ تاكو 2 ساڵ ده‌توانن سود له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده وه‌ربگرن.
تێبينيێك بنێرە: