د. ئیدریس ئەحمەد: تانکی سەربانی ماڵەکانتان خاوێن بکەنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئیدریس ئەحمەد تانک تەندروستی


May 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی مەترسیەکانی ژەنگ لەسەر جەستە و تەندروستی مرۆڤ ئاشکرا دەکات و داوا لەهاوڵاتیان دەکات تانکی سەربانی ماڵەکانیان خاوێن بکەنەوە.

د.ئیدریس ئەحمەدپزیشک و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ژەنگ مەترسی ژەهراویبون بەمادەی ئاسن و بڕین و زیان گەیاندنی بۆ ئەندامەکانی ناوەوەی لەش بەتایبەتی کۆئەندامی هەرس هەیە، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ توشبون بە نەخۆشییەکانی جگەر.

وتیشی، لەسەر ئەو بنەمایە و بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاری داوە ئەو شوێنانەی خواردن و خواردنەوە بەرهەم دەهێنن، تانکی سەربانەکانیان بشۆرن و ئەو تانکییانەشی ژەنگیان کردوە بیگۆڕن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ویستی لیژنە هاوبەشەکان زیان گەیاندن نیە بەشوێنەکان، بەڵام بۆپابەندکردنیان  بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و تەندروستی بەتایبەتی خاوەن شوێنەکان روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکەنەوە.

د.ئیدریس ئەحمەد، داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەپێناو تەندروستی خۆتان و منداڵەکانتان و خۆپاراستن لە مەترسییەکانی پیسبونی ئاوی تانکی سەربان و خاوێنکردنەوەی لەژەنگ، واباشترە شەش مانگ جارێک تانکییەکانتان بشۆن.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم