هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەستی پێ کرد

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا هەڵبژاردن ئەردۆغان قلیچدار ئۆغلۆ


May 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پرۆسەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەستی پێ کرد.
پرۆسەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستی پێ کرد کە تیایدا زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان ھەیە.
کاتژمێر ٠٨:٠٠ی ئەمڕۆ، بنکەکانی دەنگدان، بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە پرۆسەکەیش تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوامی دەبێت.
لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆدا، زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دەنگدەر کە تەمەنیان لە سەروو ١٨ ساڵەوەیە مافی دەنگدانیان ھەیە.
لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆدا، زیاتر لە ١٩١ ھەزار سندوق بەسەر ھەزار و ٩٤ بنکەی دەنگدان دابەشکراون.
ھەریەک لە کاندیدی ھاوپەیمانیی "جمھور" بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان و کاندیدی ھاوپەیمانیی "میللەت"، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە ھەڵبژاردنەکاندا کێبڕکێی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرکۆمار.
بەپێی ئەنجامە کۆتاییەکانی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا لە گەڕی یەکەمی ھەڵبژادنەکاندا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەدا ٤٩،٥٢ و کەمال کڵچدارئۆغڵو سەدا ٤٤،٨٨، دەنگەکانیان بەدەستھێنابوو.
دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا دوای راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی پرۆسەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی ھەڵبژادنەکانی سەرۆکایەتییدا، سەرکۆماری نوێی تورکیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو رادەگەیەنێت.