ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆزایەڵە: بەدواداچون بۆ زەوی زیندانیانی کەلار دەکەین

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی کەریم عەلی کەلار


May 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،بەمەبەستی بەدواداچون بۆ هۆکاری دواکەوتنی بەخشینی پارچە زەوییەک بە زیندانیانی سیاسی لە سنووری قەزای کەلار سەردانی بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیانمان کرد بەڕێزیان پێیان ڕاگەیاندین لە ماوەی ڕابردودا لەگەڵ نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەمان ئەنجامداوە و کۆنوسێکمان ئامادەکردوە داومانە بە کاک قوباد و چاوەڕوانی پەسەندکردنی ئەو کۆنوسەین لەلایەن بەڕێزیان وئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەوەی قەرەبوی ئەو جوتیارانە بکەینەوە کە زیانیان پێدەگات لە ئەنجامی دابەشکردنی زەوییەکانیان و دەکەوێتە ناو ئەو ڕووبەرەوە کە دیاری کراوە بدرێت بەزیندانیانی سیاسی . 

وتیشی، پێویستە ئاماژە بەوەبدەین لە چەند ڕۆژی ڕابردوشدا بۆ هەمان مەبەست سەردانی سەرۆکی شارەوانی قەزای کەلارمان کردو بەڕێزیان ڕایان گەیاند گرفتی قەرەبوکردنەوەی جوتیاران کۆتایی پێبهێنرێت ئەوان ئامادەن ئەو زەویانە دابەش بکەن بەسەر زیندانیانی سیاسی دا . پێویستە ئاماژە بەوەبدەین تەنها هۆکارێک بووەتە هۆی دابەشنەکردنی ئەو زەویانە نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران و کاک قوبادە بۆ قەرەبووکردنەوەی جوتیاران و بۆ ئەوەی زیندانیانی سیاسی و ئەو کەسانەی لە پرۆسەی تاوانی ئەنفالدا لە زیندانەکانی حکومەتی بەعسدا ڕزگاریان بووە پارچەیەک زەویان پێبدرێت  ، هیوادارین کاک قوباد بەڵێنەکەی بباتەسەر و چیتر ئەو نوسراوە دوانەخرێت و دوای ۳٥ ساڵ مافێکی بچوکی زیندانیانی سیاسی دابین بکرێت و دەستی دەستیان پێنەکرێت . 

کامەران کەریم