تاران: بەغدا دەبێ کۆتایی بە بوونی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە عێراق بێنێت

(0) / / ایران / زایەڵە تاران بەغدا


May 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەسەر کردەوە کە رێککەوتننامە ئەمنی نێوان تاران و بەغدا دەبێ جێبەجێ بکرێت.
 قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کە سەردانی تارانی کردووە،  لە گەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

لەو دیدارەدا کە ئەمرۆ (دووشەممە) ئەنجامدرا؛ پرسە هاوبەشەکان بە تایبەتی شێوەی جێبەجێ کردنی رێککەوتننامەی ئەمنیی نێوان دوو وڵات و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

لای خۆیەوە ئەحمەدیان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە رێککەوتننامەی ئەمنیی عێراق و ئێران رێگای دروست کردنی ئاسایشی بەردەوام لە سنوورەکان و بەستێن خۆشکەری هاوکاری لە دیکەی بوارەکانە.

ڕاشیگەیاند؛ چاوەڕێ ئەوە دەکەین حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی ئەم رێککەوتنەدا بەزووترین کات کۆتایی بە بوونی دژە شۆڕش لەو وڵاتە بێنێت و ئاسایشی سنوورەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ ئێران دەستەبەر بکات.

قاسم ئەعرەجی لەم دیدارەدا جەختی کرد کە ئاسایشی ئێران بە ئاسایشی عێراق دەزانن.