قائیمقامیه‌تی سلێمانی 24 هه‌زار پیلی سه‌عات له‌ناوده‌بات
/
کردستان
/
زایەڵە
سلێمانی
تەندروستی
زایەڵە - له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆر پیلی سه‌عاتی ده‌ستی له‌ناوده‌بات و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش سوپاسی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات.
له‌راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌كردوه، به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌ی به‌كارهێنان و له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (24) هه‌زار پیلی سه‌عاتی ده‌ستی له‌ناوده‌بات.
رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیل و پاتری ماده كیمیاییه‌كانیان تێدایه، پێویسته له‌شوێنی دور و تایبه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جیبون و به‌شێوه‌ی زانستی له‌ناوببرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ لیژنه هاوبه‌شه‌كان له كوره‌ی تانجه‌رۆ (24) هه‌زار پیلی سه‌عات كه‌ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچوه له‌ناوده‌به‌ن.
وتیشی، به‌سوپاسێكی زۆره‌وه له‌سه‌ر داوی خاوه‌نه‌كه‌ی و له‌هه‌ستكردن به‌به‌پرسیارێتی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی له‌هه‌بونی بڕێكی زۆر پیلی سه‌عات ئاگاداركرده‌وه كه له‌ناوببرێن، پێشتریش بازرگانی دیكه به‌هه‌مان شێوه قائیمقامیه‌تی له هه‌بونی كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماه‌به‌سه‌رچون ئاگاداركردوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، هیوادارین ئه‌و بازرگانانه‌ی كه كاڵاوشمه‌كه‌كانیان له خراپبون و نزیك ده‌بنه‌وه یاخود به‌سه‌رده‌چن به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغینه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوببرێن، نه‌ك لیژنه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن و شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: