گفتوگۆی وەزیرانی ناوخۆی ئێران و عێراق لەسەر چەند بابەتی گرینگ لە تاران

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران عێراق تاران ئەحمەد وەحیدی


Jun 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند کە لەگەڵ ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران چەند دۆسێیەكی بەهێزمان تاوتوێ كردووە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە لایەنی ئێرانی زانیاری تەواوی لەسەر تۆڕەكانی قاچاخچێتی مادەی هۆشبەر ڕادەست كردووە.

شەمەری ڕۆژی چوارشەممە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەحمەد وحیدی هاوتا ئێرانییەكەی لە تاران ڕایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی وەزیری ناوخۆی ئێران و بەسەرۆكایەتی شاندێكی گەورەیە سەر بەوەزراەتی ناوخۆ سەردانی تارانم كرد بۆ تاوتوێكردنی چەندین تەوەری گرنگ.

ئاماژەی بەوەشكرد، "باسمان لە بابەتی دیكە كرد، لەوانە هاوكاری لە مەشق و ڕاهێنان، ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی، و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری سەبارەت بە تۆڕەكانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەكان كە لە نزیك سنوور لە هەردوولا چالاكن".