پەیامی سەرۆکایەتیی هەرێم لەبارەی مووچەی فەرمانبەران

(0) / / کردستان / زایەڵە سەرۆکایەتی هەرێم مووچە


Apr 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دڵشاد شەهاب دەڵێت، پرسی ماف و چارەسەری شایستە داراییەکان و بابەتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانیدا لەگەڵ لایەنەکانی عێراق تاوتوێ کراون. 
 
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە وتی، هیچ هۆکارێک نییە مەترسیی لەسەر مووچەی فەرمانبەران دروستبکات. مووچە چارەسەر دەبێت و ئەم دڵنیاییە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە مووچەخۆران دەدرێت.
 
لەبارەی کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا باسی لەوە کرد،ئەوەی بە لای ئێمەوە گرنگ بوو بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بوون. لە کۆبوونەوەکان پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هێرشەکانی سەر کۆرمۆریش باس کراون.
 
 ئاماژە بەوە دەکات ، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا "سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو بوو.
 
کامەران کەریم