٦٧ تۆن خۆراک و شمەک لە سلێمانی لەناوبرا

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی تەندروستی


Jun 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی مانگێکدا لیژنە هاوبەشەکان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر خۆراک و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوداگرتووەو لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە شوێنی تایبەتدا لەناوبراون.

بەپێی راپۆرتی لیژنەی لەناوبردن، ئەو خۆراک و شمەکانەی لەناوبراون، کاتی بەکارهێنانیان بەسەرچووە، یان بەهۆی خراپ عەمبارکردنەوە خراپ بوون و بۆ بەکارهێنان شیاو نەبوون، زۆربەشیان بریتی بوون لە میوەو خۆراکی وشکەو چەرەسات و دەرمانی پزیشکی و جوانکاری و موادی بیناسازی و پاکەرەوە.

ئەو بڕەی لەماوەی مانگی رابردوودا لەناوبراون نزیکەی (٦٧) تۆن بووە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی بڕێکی زۆر گۆشتی قەدەغەکراو دەستی بەسەردا گیراوەو لەلایەن بەرێوبەرایەتی ڤێتێرنەرییەوە لەناوبراون.

کامەران کەریم