ڕاگەیەندراوێک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی
/
کردستان
/
زایەڵە
ئاسایش
هەرێم
کوردستان
فەڕەنسا
زایەڵە - دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە ئەو ڕۆژنامەنوسە ( فەڕەنسی )یە دەستگیرکرابێت ، بەڵکو لەلایەن ئاسایشەوە بۆ پاراستنی گیانیان لە ناوچەکە دوور خراونەتەوە .
دەقی ڕوونکردنەوەکە :
دوای ئەوەی ڕۆژی ٢٠٢٣/٦/٢ ڕۆژنامەنوسێکی فەڕەنسی بە ناوی ( بێنوا بینیامین جۆسێف ) و هاوەڵە وەرگێڕەکەی سەردانی ناوچەی ( گەڵاڵە )ی ماوەت دەکەن ، لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ئاگادار دەکرێنەوە لەوەی ئەو ناوچەیە لە ڕووی ئەمنیەوە ناوچەیەکی مەترسیدارە و هەرچی زووە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان ناوچەکە جێبهێڵن ، بەڵام ئەوان پێداگری دەکەن لەوەی بڕۆن ، دواتر لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و داوایان لێدەکرێت لەپێناو پاراستنی گیانی خۆیان ئەو ناوچەیە جێبهێڵن، چونکە لە ڕووی ئەمنیەوە ئەو شوێنە هەستیارە و لەو کاتەشدا درۆن بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە .
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ، بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ ڕۆژنامەنوسە فەڕەنسیەکە کردووە و گواستراوەتەوە بۆ ناو شاری سلێمانی و بەڕێزانمان لە کونسوڵخانەی فەڕەنسا ئاگادارکردۆتەوە و دڵنیا کراونەتەوە لە سەلامەتی گیانی هاوڵاتیەکەیان .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: