12 فیلمی ئێرانی بەشداری فستیواڵی جیهانی فیلمی OC film fiesta ئەمریکا دەکەن

(0) / / فرهنگی / زایەڵە هونەر فیلم


Jun 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ 12 فیلمی ئێرانی لە سیازدەیەمین فستیواڵی جیهانی فیلمی OC film fiestaی ئەمریکا بەشداری و کێبەرکێ ئەدات.
 
بە گوێرەی ڕاپۆرتی(بنکەی هەواڵنێری کورتە فیلم) هەموو ساڵێک ئەو فستیواڵە کۆمەڵێک فیلمی درێژ، بەڵگەفیلم و کورتە فیلم پێشکەش بە هەموو جۆرە بەردەنگێک دەکات، لەوانە، بنەماڵە، قوتابی، هونەرمەند، لێزان و پسپۆڕ و هەموو جۆرە هەواداری فیلمێک.
 
فیلمەکانی جامی جیهانی بە دەرهێنەری(مریەمی خودابەخش) بێزگ(حوورا تەباتەبایی) فریشتە(سوگول جەعفەری) گوڵی(مریەمی گوڵی) بووکی مردووەکان(ڕوبابی ڕووحی) قژ(سەمانە یەدوڵاهی) ئازادی(سارا خەسرەوئابادی) دەریا(سارا ڕەمەزانیان) و هەنێ فیلمی دیکەش وەکوو فیلمە نوێنەرەکانی ئێرانی لەو فستیواڵەدا ئامادەدەبن.
 
سیازدەهەمین فستیواڵی جیهانی فیلمی OC film fiestaی ئەمریکا لە 23ی مانگی ئوکتۆبەر تاکوو 2ی مانگی نوامبەر درێژەی هەیە و بەڕێوەدەچێت.