حەوت ملیۆن دینار و  ١٠٠٠ هەزار لیتر گاز بۆ فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان تەرخانکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان ئاو


Jun 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قائیمقامی دەربەندیخان بڕی (٧) حەوت ملیۆن دینار و (١٠٠٠) هەزار لیتر گازی دابینکرد بۆ فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان.
قائیمقامیەتی دەربەندیخان کرێی دابینکردنی میراوێک بۆ گەڕەکی دەرسیم لە ئەستۆدەگرێت.
قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بۆ بەدواداچوون لەسەر گرفتی کەمی پێدانی ئاو بە هاوڵاتیان سەردانی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخانی کرد و لەگەڵ لێپرسراوی فەرمانگەکە کۆبویەوە. لە کۆبوونەوەکەدا لێپرسراوی فەرمانگەی ئاو  گرفتەکانی کەمی پێدانی ئاوی خستەڕوو. بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان قائیمقامی دەربەندیخان بڕیاریدا بە.
تەرخانکردنی بڕی(7,000,000)  حەوت ملیۆن دینار بە دوو قۆناغ بۆ چاکردنەوەی پەمپ و ماتۆڕی ئاو.
دابینکردنی بڕی (1000) لیتر گاز بۆ تانکەر و ئۆتۆمبیلەکانی فەرمانگەکە بۆ کارئاسانیکردن و دابینکردنی ئاو و چارەسەرکردنی گرفتەکانی تۆڕی ئاو.
لە ئەستۆگرتنی کرێی مانگانەی میراوێک بۆ گەڕەکی دەرسیم. لە کۆتای کۆبوونەوەکەدا قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بە لێپرسراوی فەرمانگەکەی ڕاگەیاند هەوڵی تەواو بدەن لە کەمترین ماوەدا پێدانی ئاو بە هاوڵاتیان بکرێت بە ڕۆژناڕۆژێک دواتر لێپرسراوی فەرمانگەکە  پێی ڕاگەیاند لە کەمترین ماوەدا دەستدەکەن بە پێدانی ئاو ڕۆژناڕۆژێک بە ٧٠٪ گەڕەکەکان چونکە ٣٠٪ گەڕەکەکانی دیکە ناحیەی باوەخۆشێن و چەند گەڕەکێک دەگرێتەوە کە کێشە لە تۆڕەکانی دابەشکردنی ئاویان هەیە لە کۆتایدا لێپرسراوی فەرمانگەکە سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی قائیمقامی دەربەندیخان کرد بۆ پشتیوانی و هاوکاری بەردەوامی بۆ فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان.
کامەران کەریم