دوای پەسەندكردنی بودجە بەهای 100 دۆلار دەبێتە 140 هەزار دینار

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆلار ئابووری


Jun 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بودجە پەسەندبكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە بەهای دۆلار دادەبەزێت و بەهای 100 دۆلار دەبێتە 140 هەزار دینار. 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئەوەشی راگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجە پەسەندبكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە حكومەتی عێراق بودجە بۆ وەزارەت و پارێزگاكان لەسەر بنەمای یاسای بودجە خەرجدەكات و دەبێت پارەیان بۆ  تەرخانبكات و بەوەش دۆلارێكی زیاتر دەخاتە بازاڕەوە و كاریگەری لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار دەبێت.

بە بڕوای ئەندامەكەی لیژنەی دارایی دوای كاركردن بە پڕۆژەیاسای بودجە بەهای دۆلار دابەزین بەخۆوە دەبینێت و 100 دۆلار دەبێتە 140 هەزار دینار.

کامەران کەریم