مەرگی جێ شک و باسی قارەمانی بەناوبانگی ئۆکراینی

(0) / / ورزش / زایەڵە شەترەنج یاری


Jun 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گەورە مامۆستانی شەترەنجی ئۆکراین کە پێشتر بەراینامەی خۆی گۆڕیبوو بە شێوازێک کە شک و باسی لێ کەوتەوە لەناوچوو.

وادیم مالاخاتکۆ، گەورە مامۆستای یاری شەترەنج و ناسراو لە ئاستی جیهانیدا، لەپڕا و لە ڕێکەوتی 5ی ژوئەن گیانی لەدەست داوە. مالاخاتکۆ 46 ساڵ تەمەنی بوو و هێشتاکوو دەرنەکەوتووە هۆکار ئەو کارەساتە چ بووە.

ناوبراو قوتابی قونابخانەی شەترەنجی کیێف (GSO Avangard)  بوو ئەو گەوەرە مامۆستا لە ساڵی 2000 وەکوو بەشێک لە تیپی ئۆکراین بوو بە خاوەن مەداڵی بۆڕۆنزی چلەمین ئۆڵۆمپیادی شەترەنجی جیهانی لەشەری ستانبۆڵی تورکیا و لەساڵی 2001یشدا قارەمانی جیهانی لە هەمان لەقی وەرزشیدا بەدەست هێنا، پاشان لە ساڵەکانی 2006، ناوبراو پلەی جێنشینی قارەمانی ئەورووپای لە لەقی شەترەنجی خێرا بەدەست هێنا و لە ساڵەکانی 2007دا بڕیاری دا بەراینامەی خۆی بۆ وڵاتی بەلجیک بگۆڕێت.