یەکێک لە پڕ تراژیدیاترین و خوێناویترین وەرزەکان بۆ سەرکەفتن بەسەر شاخی ئەڤەرێستدا

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی ئەڤەرێست کوێستان وەرزش


Jun 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ ١٣ حالەتی ژیان لەدەست دان و ٤  ونبوون و کۆی گشتی 17 قوربانی

کۆی گشتی.

نمونەی ئەو سالانەی کە خوێناویترین وەرزی ئەڤەرێست بوونە تاکو ئێستا ،
 لە خوارەوە بۆتان ڕوون دەکەینەوە بەپێی ژمارەی کۆچکردووەکان.

کۆی گشتی سەرکەوتوان بۆ لوتکەی ئەڤەرێست لەسالی ٢٠٢٣ ، ٦١٦ کەس، لەنێوان ئەوانەدا ١٧ ەیان ژیانیان لەدەستداوە.
ڕێژەیی قوربانی %٢،٧٦

سالی ٢٠١٤، لەنێوان ١٣٤ شاخەوان کە توانیبویان بگەنە لوتکە ،١٦ شاخەوان ژیانیان لەدەستدا. 
رێژەی قوربانی %١١،٩٤
 سالی ١٩٩٦ لەنێوان ٩٦ شاخەوان کە توانیبویان بگەنە لوتکە، ١٥ شاخەوان ژیانیان لەدەستدا.
رێژەی قوربانی %١٥،٣١

ساڵی ٢٠١٥ مۆلەتی ڕێگەپێدان بۆ شاخی ئەڤەرێست بە تەواوی ڕەتکرایەوە و کەسیان نەیان توانی بچن بۆ لووتکە بەهۆی ڕووداوی کارەساتباری بومەلەرزەکەی سالی ٢٠١٥ بەهۆیەوە ١٥ لە شێرپاکان ژیانیان لەدەستدا، بەهۆی ڕوودانی بومەلەرزەزەیەکی زۆر بەهێز لە بەرواری ٢٥ی ٤، بە پلەی رێختەری ٧.٨
سالی ١٩٨٢ لە نێوان تەنها ١٨ شاخەوان کە توانیبویان بگەنە لوتکە، ١١ شاخەوان ژیانیان لەدەستدا
رێژەی قوربانی %٦١،١١

ساڵی ٢٠١٦ لەنێوان ٤٩٤ شاخەوان کە توانیبویان بگەنە لوتکە، ١١ شاخەوان ژیانیان لەدەستدا
رێژەی قوربانی  %٢،٢٣

ساڵی ٢٠١٩ لەنێوان ٨٧٧ شاخەوان کە توانیبویان بگەنە لوتکە کە ژمارەیەکی پێوانەییە تاکو ئەمڕۆش، ١١ شاخەوان ژیانیان لەدەستدا
رێژەی قوربانی %١،٢٥

ساڵی ١٩٨٨ لەنێوان ٥٠ شاخەوان کە توانیبویان بگەنە لوتکە، ١٠ شاخەوان ژیانیان لەدەستدا
ڕێژەی قوربانی %٢٠

ساڵی ٢٠١٢ لەنێوان ٥٨١ شاخەوان کە توانیبویان بگەنە لوتکە ، ١٠ شاخەوان ژیانیان لەدەستدا
رێژەی قوربانی %١،٧٢

جێگای ئاماژە پێکردنە، ساڵی  ١٩٨٢ بەگوێرەی ژمارەی سەرکەوتووەکان و کۆچکردووەکان بەرزترین ڕێژەی قوربانی لێکەوتبویەوە