لە ماوەی هەفتەیەکدا شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەر لە ناو گەڕەک و کۆڵانەکان لابەرن

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاژەڵ دەربەندیخان


Jun 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان  ڕایگەیاند، ئاگاداری لە لیژنەی زیادەڕەوی بۆ ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری دەربەندیخان داوا دەکەین ھەموو ئەو جێگەیانەی کە لەلایەن بەشێک لە ھاوڵاتیانەوە بەکارھێنراوە بۆ  بەخێوکردنی (پەلەوەر و ئاژەڵ) لەناو زەوی خۆیاندا یاخود بەشێوەیەکی زیادەڕەوی لەناو زەویەکان و باخچەکانی کۆڵان و گەڕەکەکانی ناو شاری دەربەندیخان بۆتە ھۆکاری پیسبونی ژینگە و بێزارکردنی ھاوڵاتیانی ئەو گەڕەکانە، داواکارین لەماوەی هەفتەیکدا ئەو جێگەیانە لاببرێن و پاک بکرێتەوە بەپێچەوانەوە دوای ماوەی دیاری کراو لیژنەی هاوبەشی زیادەڕەوی لە قائیمقامیەتی دەربەندیخان ھەڵدەستێت بە لابردن و پاکردنەوەی و خاوەن زەویەکە و خاوەنی زیادەڕەویەکە غەرامە دەکات و رووبەروی ڕێکاری یاسای دەکاتەوە. 

بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە سەرۆکی لیژنەی زیادەڕۆی بەم ژمارە مۆبایلە (07725115) .

کامەران کەریم