ڕۆژنامەنوسێک لەسەر گێڕانەوەی پاشەکەوتی موچە بۆزایەڵە دەدوێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە موچە فوئاد تەها پاشەکەوتی موچە


Jun 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فۆاد تەها ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند، چەند رۆژێکە لەگەڵ گفتۆکانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بودجە بابەتی گێڕانەوەی ئەو بڕە پارەی کە بە زۆر پاشەکەوت کراوە دزراوە ناوی چی لێ دەندرێ ، بۆتە باسی گەرمی دانیشتن و مەجلس و میدیا و تۆڕە کۆمەڵایاتیەکان و بگرە باسی ژنانی بەر دەرگای ماڵان کە دوو دوو سێ سێ سەر پێک دەنێن و پستە پست دەکەن.

وتیشی،  لەکاتێکدا ئەگەر حکوموتی هەرێم ١٠٪ بداتەوە هێشتا هەر دەکا هیچی نەکردوە و سەرباری ئەو ژیانە تەنگەی بەهۆی پاشەکەوت کارمەندان بەسەریان بردوە و شیرازەی ژیانیان بەو زوڵمە تێکچوە کە ناک بە سەدا دە بگرە قەد قەرە بوو ناکرێتەوە ئەوە ئەو سەدا دەیە ناکاتە جیاوازی ئاڵوگۆڕی دراو بە دۆلار

بۆ نمونە کاتێ پارەی کارمەنێک پاشەکەفت کرا دۆلار زیاتر لە ١٠٠ هەزار فەرقی کردوە واتا من گەر ملیونێکم وەردەگرت دەیکرد ٨٠٠  هەزار  دینار ئێستا دەکاتەکەمتر لە ٧٠٠ هەزار ئێستا کە سەدا دەم دەداتەوە تەنها ئەو جیاوازیام دەداتەوە و هیچی تر هێشتا کارمەند رازیەو مەمنونە کەچی حکومەت و دەسەڵات ناڕازییە.

کامەران کەریم