شێخ جاسم نزیکە لەوەی ببێتە خاوەنی یانەی مەنچێستێر یونایتد

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شێخ جاسم مەنچێستێر تۆپی پێ


Jun 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شێخ جاسم برای پاشای قەتەر نزیکە لەوەی وەکوو خاوەنی یانەی مەنچێستێر بناسرێت.

بنەماڵەی گلیزر لە ساڵەکانی 2005 دی یانەی مەنچێستێریان بە بڕی 790 ملیۆن پۆند کڕی و لە مانگی نوامبەری ئەوساڵدا ڕایانگەیاند کە بڕیاری فرۆشتنی ئەو یانەیانە داوە و بە دوای جێنشینێکی باشدا دەگەڕێن بۆ ئەو یانە. هەر لە هەمان کات بەملاوە پێشنیار بۆ کڕینی ئەو یانەیە لە لایەنە جۆراوجۆرەکاندا دەستی پێکرد و دوو ڕەقیبی سەرەکی بۆ کڕینی ئەو یانەی بەریتانیاییە، شێخ جاسمی قەتەری و سێرجیم ڕێتکلیفی بەریتانیایین.

ڕێتکلیف، ملیاردری بەریتانیایی چەندین پێشنیاری لە ڕێگای کۆمپانیای خۆیەوە بە نێو INEOS تەرخان و تۆمار کردووە و شێخ جاسم بن موحەممد ئال سانی کە سەرۆکایەتی بانکی ئیسلامی قەتەر (QIB)ی لە ئەستۆدایە لە لایەن بنکەی(نائین تو) چەندین پێشنیاری بۆ کڕینی ئەو یانە پێشکەش کردووە و وا دیاری کە پێشنیاری پێنجمی ناوبڕاو کە بڕی 7.4 ملیارد پۆندە لە لایەن گلیزەوە قەبووڵ کراوە.

ڕۆژنامەی (ئەلوەتەن)ی قەتەریش هەواڵی داوە کە شێخ جاسم برای پاشای قەتەر، کارو باری کڕینی یانەی مەنچەستەری سەرکەوتوویانە ئەنجام داوە.