تارێمی، باشترین یاریزانی دیداری نێوان دوو تیپی ئێران و ئەفغانستان

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران ئەفغانستان مێهدی تارێمی


Jun 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ مێهدی تارێمی هێرشبەری تیپی نەتەوەیی وڵاتی ئێران لە کۆتایی هاتنی دیداری دوو تیپی ئێران و ئەفغانستان لە خولی تورنۆمێنتی کافا وەکوو باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.

تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ وڵاتی ئێران یەکەمین دیداری خۆی لە قۆناخی کۆڕی بۆ پێشبڕکێیەکانی کافا، دوێنی ڕۆژی سێشەممە و کاتژمێر 18:30 بەرانبەر بە تیپی نەتەوەیی ئەفغانستان ئەنجام دا و لە ئاکامیشدا 6 بەر 1 یارییەکەی بردەوە و سەرکەفت.

مێهدی تارێمی لە یاری نێوان دوو تیپی ئێران و ئەفغانستان توانێویەتی کە خولەکەکانی 12 و 28(پناڵتی) و 51 دا گوڵ تۆمار بکات و هەر بەو بۆنەشەو وەکوو باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.