مەرگی باسکێلسواری 26ساڵ تەمەن لە خولی پێنجمی تۆڕی سویسرا

(0) / / ورزش / زایەڵە سویسرا


Jun 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ باسکێلسواری 26 ساڵان پاش ڕووداوێک لە خولی پێنجمی تۆڕی سویسرا گیانی لەدەست داوە.

جینۆ مودر لە خولی پێنجمی مەودای 197 کیلۆمەتری تۆڕی سویسرا زۆر بە خێرایی لە بەرزاییەکان کەوتە خوارێ و لە هۆش چوو. پزیشکەکان خێرا لە شوێنی کارەساتەکە ئامادە بوون و فریای ئەو وەرزشوانە کەوتن و پاشان بە هەلیکۆپتەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بە هۆی توند و تێژی گەزن دیتووییەوە گیانی لەدەست دا.

وڵاتی بەحرەین وەکوو تیپی سەرکەوتووی خولی پێنجمی تۆڕی سویسرا لە گوتارنامەیەکدا ڕایگەیاند: بە خەم و کەسەرێکی زۆر قووڵەوە کۆچی ناوەخت و دڵتەزێنی (جینو مودر) ڕادەگەینین و پاش بیستنی ئەم هەواڵە هەموومان و سەرجەم تیپەکەشمان داڕوخاین و هیوادارین خوای گەورە سەبووی ببخشێت بە بنەماڵەی ئەو وەرزشوانە لاوە.