عێراق و سووریا گرێبەستێکی هاوکاری وەرزشییان واژۆ کردووە
(0) /
زایەڵە ـــ سەرۆکی فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێ عێراق و سووریا گرێبەستی هاوکاری نێوان خۆیان لە بواری وەرزشیدا واژۆ کردووە.
عەدنان دەرجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق لەگەڵ عەبدولرەحمان خەتیب هاوتای سووریایی خۆی گرێبەستی هاوکاری وەرزشییان واژۆ کردووە.
بە پێی ئەو گرێبەستە پێشبڕکێگەلێکی نێونەتەوەیی لە نێوان تیپە نەتەوەیی و ئۆڵۆمپیکییەکان، لەوانە: تۆپی پێ لاوان. تۆپی پێ نێو هۆڵ، تۆپی پێ کەنار زەریا، تۆپی پێ خانمان و لە ڕەدەی تەمەنی جۆراوجۆردا بە مەبەستی بەرز بوونەوەی ئاستی زیاریکردنی تیپە نەتەوەییەکانی عێراق و سووریا، بەڕێوە دەچێت.
پاش واژۆ کردنی ئەو گرێبەستە هەر دوو لایانی بۆندەکە، خەڵاتیان پێشکەش بە یەکتر کردووە.
تێبينيێك بنێرە: