ئارنۆڵد شوارتزگر، بەشداری هەڵبژاردنەکانی سەروکۆماری ئەمریکا دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەمریکا


Jun 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی پێشووی لەقی وەرزشی لەشجوانی بە دڵنیاییەوە دەڵێت بەشداری هەڵبژاردنەکانی سەروکۆماری داهاتووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات و ئاماژە بەوەش دەکا کە، بێگومان خەڵکی ئەمریکایش لەسەر هەڵبژاردنی ڕایان وەکوو یەک وایە.

ئەستێرەی بەناوبانگ و ناسراوی جیهانی لەشجوانی و هەروەها سینەمای هالیڤود دەڵێت: بێ سێ و دوو بەشداری هەڵبژاردنەکانی سەروکۆماری  ساڵی 2024ی ئەمریکا دەکات، ناوبراو پێشتریش لەگەڵ دونیای ڕامیاریدا پەیوەندی هەبوو و ماوەیەک فەرمانداری گشتی پارێزگای کالیفوڕنیای لە ئەستۆدا بوو، ساڵەکانی 2003 تا 2011.

ناوبراو لە وت و وێژێکدا لەگەڵ میدیای CNN ڕایگەیاندووە دیهەوێت بەختی خوی بۆ گەیشتن بە پلەی سەروکوماری ئەو وڵاتە تاقی کاتەوە.

ئارنۆڵدی 75 ساڵان تەنیا ئەستێرەی هالیڤوود نییە کە دەیهەوێت بەشداری هەڵبژاردنەکانی سەروکۆماری ئەمریکا بکات و (ڕۆناڵدۆ ریگان) 40مین سەروکۆماری ئەمریکا(1981 ــ 1989) پێش ڕوێشتن بۆ کۆشکی سپی، چالاکی بەشی سینەمای ئەو وڵاتە بوو.