1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری شیرەمەنی قوباد تاڵەبانی


Jun 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ سەردانی هەڵەبجەی کرد و لە سەردانەکەیدا بە مەبەستی پشتگیریکردن لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، کۆمەڵگەی خۆراکی راسانی بەسەر کردەوە.

کۆمەڵگەی خۆراکی راسان پڕۆژەیەکی گەورەی پیشەسازی خۆراکە لە هەڵەبجە و یەکێک لە پڕۆژەکانی ناو کۆمەڵگەکە کردنەوەی کارگەیەکی گەورەی شیرەمەنییە لەماوەی یەک ساڵدا کە گەورەترین کارگەیە لەسەر ئاستی ناوچەکەدا.

جێگری سەرۆک وەزیران لە سەردانەکەیدا پشتگیری تەواوی خۆی بۆ وەبەرهێنەرانی هەڵەبجە و کۆمەڵگەی خۆراکی راسان دەربڕی و ئامادەیی خۆشی دەربڕی کە هەموو جۆرە کارئاسانییەک بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی شارەکە بکات.

قوباد تاڵەبانی داوای لە وەبەرهێنەران کرد کوالێتی بەرهەمەکانیان پێویستە بە جۆرێک بێت کە نەک هەر بتوانن لە بازاڕەکانی ناوخۆی کوردستاندا رکەبەری بەرهەمە بیانییەکان بکەن، بەڵکو دەبێت پلانی تۆکمە دابنێن تا بتوانن بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ساغ بکەنەوە، چونکە گەورەترین بازاڕی پیشەسازی خۆراکی کوردستان لە ساڵەکانی داهاتوودا ناوەڕاست و باشوری عێراقە.

کارگەی شیرەمەنی راسان بڕیارە تا ساڵێکی دیکە کارەکانی تەواو بکرێت و هەموو شیری ئاژەڵدارانی ناوچەکە بکڕێتەوە و بەمەش کەرتی ئاژەڵداری لە ناوچەکە گەشەیەکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت. هەروەها بە تەواوبوونی کارگەکە، نزیکەی ١٠٠٠ هەلی کاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش بۆ دانیشتوانی هەڵەبجە و دەوروبەری دەڕخسێنێت.

هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ کۆمەڵگای خۆراکی راسان، کارگەی رۆنی زەیتونی راسانیشی بەسەر کردەوە کە ئەم کارگەیە لە ساڵی ٢٠١٨وە دامەزراوە و بەرهەمەکانی بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق و دەرەوەی وڵات هەناردە دەکات. ئەم کارگەیە جگە لەوەی ژمارەیەک بەرچاو هەلی کار رەخساندووە، کاریگەریشی هەبووە لەسەر سەوزتربوونی ژینگەی هەڵەبجە و بەهۆیەوە ژمارەی دار زەیتونەکانی هەڵەبجە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە کە تەنها لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا ٥٠ هەزار دار زەیتوون روێندراوە.

کامەران کەریم