وەزیری ناوخۆ سووربوونی وەزارەتەكەی لەسەر دانانی كامێرای تۆماركردنی تیژڕەویی لە سەرتاسەری وڵاتدا رادەگەیەنێت

(0) / / عراق / زایەڵە کوردستان عەبدولئەمیر شمەری


May 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەبدولئەمیر شمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكەیان چەندین رێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ پەرەپێدانی سیستمی هاتوچۆ بە ئامانجی گەیشتنە سیستمێكی هاتوچۆی تەواو هاوشێوەی سیستمە جیهانییەكان لەوانەش دانانی كامێرای تیژڕەویی و ئاماژەی زیرەك كە بووەتەهۆی كەمبوونەوەی قەرەباڵەغی و رووداوەكانی هاتوچۆ.

وتیشی، سوورین لەسەر دانانی كامێرای تۆماركردنی تیژڕەویی لە سەرتاسەری وڵات بەمەبەستی كەمكردنەوەی فشاری هاتوچۆ و كەمكردنەوەی سەرپێچی.

ئەو وتانەی وەزیری ناوخۆی عێراق لەمیانەی رێوڕەسمێكدا بوو بەبۆنەی هەفتەی هاتوچۆ كە لە بەغداد بە بەشداری ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هاتوچۆ و پلەدارانی وەزارەتەكە بەڕێوەچوو.

کامەران کەریم