قایمقامی هەولێر: هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەبەز عەبدولحەمید هەولێر بەنزین


Mar 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی هەولێر رایگەیاند نرخی بەنزین لەوە گرانتر نابێت و هەوڵیش دەدەن نرخەكەی دابەزێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر ئەمڕۆیەکشەممە لە لێدوانێكیدا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین رایگەیاند هۆكارەكەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و ئەو ماددانە دەگەڕێتەوە كە لە دروستكردنی بەنزیندا بەكاردێن.

ئەوەشی خستەڕوو كە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین و وتیشی، نرخەكەی لەوەی ئێستا گرانتر نابێت.

ماوەی چەند رۆژێكە نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بە گشتی بەرزبووەتەوە.