له‌ هه‌رێمى كوردستان زۆربه‌ى هاوبه‌شانى كاره‌با پێوه‌ری زیره‌كیان به‌ستووه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا پێوەری زیرەک هەرێمی کوردستان کامیل قەزاز


Jun 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی کارەباى حكومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند، بەفیڕۆچوونی كارەبا، به‌ ئه‌ندازه‌یه‌كى باش به‌رى پێكیراوه‌و سوتانى گوڕه‌رى دابەشكردنى كارەبا زۆر کەمی کردووە.

کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا رایگه‌یاندووه‌،بەهۆی بەكارهێنانی سیستەمی پێوەری زیرەكەوە، نزیكەی %40ـی بڕی بەفیڕۆچوونی كارەبا کەم بووەتەوە، هەروەها هەر بەهۆی پێوەری زیرەکەوە، سوتانى گۆڕەڕەكانى دابەشكردنى كارەبا زۆر کەمی کردووە.

بریکاری وەزارەتی کارەبا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ تا ئێستا ملیۆنێك و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەستراون.

شایه‌نى باسه‌ وەرچەرخانی دیجیتاڵی، ئامانجێكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، پڕۆژەى پێوەرى زیرەکیش، بۆ کۆنتڕۆکردن و بە ئەلیکترۆنیکردنى کارەبا، یەكێكە لەو ئامانجانە و ئێستا %92ـى هاوبەشان پێوەرەكەیان بۆ بەستراوە.

کامەران کەریم