بافڵ تاڵەبانی پێشوازی  لە سەرکونسوڵی  ئێران لە سلێمانی کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی ئێران


Jun 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئاقاى مەحموديان، سەرکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کرد.

‎لەدیدارەکەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی هەرێمی كوردستان و ئێران بەتایبەت لەڕووی ئابوورییەوە گفتوگۆی لەبارەوەکرا و هەردوولا رەخساندنی دەرفەتی زیاتریان بۆ فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان دووپاتکردەوە.

‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئاقاى مەحموديان کرد و هیوای خواست هاوکار و یارمەتیدەر بێت لە گەشەکردن و بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم و لەو رووەشەوە هەموو پشتیوانییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

کامەران کەریم