یانەی وەرزشی نه‌ورۆز دەبێتە میوانی یانەی دیوانیە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش دیوانیە


Jun 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 5ی ئێوارە لە گەڕی 32ی خولی نایابی عێراق لەسەر یاریگا كه‌ربه‌لای نێودەوڵەتی یانەی وەرزشی نه‌ورۆز ببێتە میوانی یانەی دیوانیەی كۆتایی ڕیزبەند

ڕۆژی هەینی نەورۆز گەیشتە بەغدای پایتەخت و کۆتا یەکەی مەشق و ڕاهێنانی خۆی پێش ڕوبەڕوبونەوەی یانەی دیوانیە ئەنجامدا.

كوڕانی وەلی كەریم ئەمڕۆ بەرامبەر دیوانییە ئەركیان ئاسانە چونكە دیوانییە هیچ هیوایەكی نەماوە بۆ مانەوە لە خولەكەدا و سەرجەم ئەستێرەكانشی ئامادەیی یارییەكەن.

لە گەڕی یەكەمی خولەكەدا یانەی نەورۆز لەسەر یاریگای فرانسۆ هەریری توانی بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر گۆڵی لە دیوانیە بباتەوە.

نەورۆ بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی 13ی ڕیزبەندی دێت و هەرچی یانەی دیوانیەیە بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە كۆتایی ڕیزبەندیە.

کامەران کەریم