کوژرانی پێنج تیرۆریستی داعش لە کەرکووک

(0) / / عراق / زایەڵە داعش کەرکووک


Jun 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کوژرانی پێنج تیرۆریستی داعشی لە ناوچەی تەرکەلان باشووری پارێزگای کەرکووک کوژران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە شەوی رابردوو، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و ژمارەیەک تیرۆریستی داعس لە دەوروبەری گوندی تەرکەلان روویداوە.

راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکەدا، پێنج تیرۆریستی داعش کوژراون، ھەروەھا ئەفسەرێکی ھێزە ئەمنییەکان کوژراوە و کارمەندێکی ئەمنیش برینداربوو.

پیشتر جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، نەبیل عیسا رایگەیاندبوو کە شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و تیرۆریستان داعش لە دەوروبەری گوندی تەرکەلان روویداوە.

ئاماژەی بەوەیشدابوو کە لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکەدا، سێ تیرۆریستی داعش و سەربازێک کوژراون.